کۆمپانیای “ديۆسێری تەكنۆلۆژيز”ـی هیندی، داهێنانێکی تازەی لە دروستکردنی پێڵاودا کردووە، بەوەی هەڵساوە بە بەرهەمهێنانی پێڵاوێکی هۆشمەند، کە ڕێنیشاندەرە و بەهۆی هەژانەکانییەوە مرۆڤ دەگەیەنێتە شوێن و ئاراستەی مەبەست.
کۆمپانیاکە ئاماژەیکردووە بەوەی، کە پێڵاوە هۆشمەندەکە، کە ناوی “Lechal”ـی هەڵگرتووە، بە ڕێگەی تەکنەلۆژیای “بلۆتۆس”ـەوە پەیوەندی بە مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە دەکات، هەروەها چەندین تایبەتمەندی دیکەش لەخۆدەگرێت وەکو “پێوانەکردنی مەسافەکان بۆ پڕۆگرامە وەرزشییەکان، کۆنتڕۆڵکردنی پڕۆگرامەکانی ناو مۆبایلە هۆشمەندەکان”، هەموو ئەمانەش بە ڕێگەی جووڵە دیاریکراوەکانی (پێ)ـیەوە دەبێت.
سەبارەت بە چۆنییەتی کارکردنی پێڵاوە هۆشمەندەکەش، کۆمپانیاکە ئەوەی ڕوونکردووەتەوە، کە وزەی کارەبا بە ڕێگەی پاتریەکی بچووکی “لیسیۆم بۆلیمەر”ـەوە بۆ پێڵاوەکە دابین دەکرێت، دەشتواندرێت پاتریەکە بگۆڕدرێت، هەروەکو کۆمپانیاکە دووپاتیشی لەوە کردووەتەوە، کە شەحن کردنەوەی پاتریەکە توانای کارکردن تا ماوە سێ ڕۆژ دەبەخشێت، ئەگەریش بەکارهێنەر پێی باشتر بێت پێڵاوی تایبەت بە خۆی هەبێت، دەتوانێت ژێرکەوشی تایبەت بە خۆی لە هەمان کۆمپانیای بەرهەمهێنەرەوە دەستبکەوێت.

إرسال تعليق