بەو وەرزی گەرمایە، کە هاوین تەواوی گەرمای خۆی بڵاوکردۆتەوە، بیرکردنەوەش لە ساردی و فێنکایی چێژێکی تایبەت بە خۆی هەیە.
هەر بەو بۆنەیەشەوە لە ماڵپەڕی قەڵەم پرێس ئەو بابەتەمان بۆ ئامادەکردوون، کە تایبەتە بە باسکردن لە ساردترین شوێن لە جیهان.
کیشوەری جەمسەری باشور بە ساردترین شوێن لە جیهان دەژمێردرێت، هەروەها بەرزترین و زۆرترین ڕێژەی “با”ـش لەوێدایە، 98ـی ڕووبەرەکەشی بە بەفر و بەستەڵەك داپۆشراوە.
پلەی گەرمی کیشوەری جەمسەری باشور لە ساردترین حاڵەتیدا لە نێوان 80 - بۆ 90 - پلەی سەدیە، ئەوەی شایەنی باسیش بێت هیچ دانیشتووانێکی ئەسڵی لەو کیشوەرەدا نییە، تەنها زانایان و توێژەرانی لێیە، کە بە مەبەستی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە دەچنە ئەوێ.
بۆ زانینیش، بەرزترین پلەی گەرمی کە لە کیشوەری جەمسەری باشور تۆمار بکرێت، 15 پلەی سەدیە، ئەوەش ئەوە ناگەیەنێت کە بەو بەرزترین پلەیە لەو شوێنەدا هەست بە فێنکایی دەکەی، چونکە هەرگیز بەرگی ساردێتی خۆی فڕێنادات و سروشت و ژینگەکەی تەواو لە ساردێتییدا ڕۆچووە.

إرسال تعليق