Ads (728x90)

“فەیسبووك” تایبەتمەندییەکی تازە تاقی دەکاتەوە
تۆڕی کۆمەڵایەتی “فەیسبووك” لە ئێستادا سەرقاڵی کارکردنە بۆ تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکی تازە، کە هۆشداری دەداتە بەکارهێنەران لە ناوەڕۆکی گاڵتەئامێز، کە هەندێك پێگەی ئەلیکتڕۆنی بڵاوی دەکەنەوە، وەکو پێگەی ئەلیکتڕۆنی “The Onion”.

تایبەتمەندییە تازەکە هەڵدەستێت بە جیاکردنەوەی ئەو پۆستانەی کە لە بەشی (نیوز فید) بڵاو دەبنەوە و ناوەڕکی گاڵتەئامێز لەخۆدەگرن، بەوەی لە پەراوێز دادەنرێن و دەستەواژەی گاڵتەئامێز (Satire)ـیان بۆ دادەنرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی تاوەکو بەکارهێنەر تووشی ناڕەحەتی نەبێت و ناوەڕۆکە ڕاستەقینەکە و ناوەڕۆکە گاڵتە ئامێزەکەی لێ تێکەڵ نەبێت.

لەو بارەیەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی “فەیسبووك” ڕایگەیاند، وەڵامی توڕەی بەکارهێنەران لە دەرکەوتنی ناوەڕۆکی گاڵتە ئامێز، هۆکار بووە بۆ دانان و پیشاندانی پێویستی ئەو تایبەتمەندییە تازەیە، هەروەها وتەبێژی تۆڕی کۆمەڵایەتی “فەیسبووك” بڵاویکردووەتەوە، کە تاقیکردنەوەیەکی بچووکمان دەبێت لەسەر پیشاندانی دەستەواژەی (Satire) لە پێش ئەو بەستەرانەی بەکارهێنەر ئاراستەی بابەتە گاڵتەئامێزەکان دەکات لە بەشی (نیوز فید).

شایەنی باسە بەمدواییانە، بە تایبەت لە دوو مانگی ڕابردوودا، تۆڕی کۆمەڵایەتی “فەیسبووك” ڕووبەڕووی ڕەخنەگرتنێکی زۆری بەکارهێنەران بووەوە، بەهۆی یاریکردن بە پۆستە بڵاوکراوەکان و ئاراستەکردنیان بەرەو پێگە ئەلیکتڕۆنییە گاڵتەئامێزەکانەوە.

إرسال تعليق