زۆربەی خەڵك کێشەی بۆنی ناخۆشی پێیەکانی هەیە، تەنانەت زۆرجار تووشی هەڵوێستی بێزارکەر دەبنەوە، بە تایبەتیش گەنجان لە تەمەنی هەرزەکاری ئەو کێشەیان بۆ دروست دەبێت، هەندێك لە پیاوەکانیش ڕووبەڕووی ئەو گرفتە دەبنەوە، هەمان شت بەسەر وەرزشکار و منداڵانیشدا دێت.
زۆرجاریش ئەو حاڵەتە مرۆڤ ناچار دەکات پێڵاوی وەرزشی یان پزیشکی لەبەر بکات، بەڵام پێناچێت ئەوە ببێتە چارەسەرییەکی کۆتایی، چونکە دەبێت بە گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێکی تایبەت ڕووبەڕووی ئەو حاڵەتە ببیەوە، کە لێرەدا بە چەند خاڵێك چارەسەرییەکی سەرکەوتوو دەخەینەڕوو، کە لە دەست ئەو گرفتە ڕزگارت دەبێت.
تکایە هەوڵبدە بە شێوەیەکی ڕێك و پێك ئەو ڕێنمایانە پەیڕەو بکە:
هەروەها دەبێت ڕەچاوی ئەو چەند خاڵەی خوارەوەش بکەی:
بەو هیوایەی ئەو ڕێنماییانە بووبن بە مایەی سوودمەندبوونتان، لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمان لە بەشی تەندروستی ماڵپەڕی قەڵەم پرێس.

- دوو ڕۆژ لەسەر یەك گۆرەوی لە پێ مەکە.
- پاراستنی پاکوخاوێنی کەسێتی خۆت و شووشتنی پێیەکان بە بەردەوام و وشککردنەوەیان لە پاش شووشتنیان.
- لە پێ کردنی گۆرەوی دروستکراو لە لۆکە.
- گۆڕینی زیاتر لە پێڵاوێك و لە پێ کردنی پێڵاوی دروستکراو لە قوماش.
هەروەها دەبێت ڕەچاوی ئەو چەند خاڵەی خوارەوەش بکەی:
- دوورکەوتنەوە لە لە پێ کردنی پێڵاو بۆ چوونە دەرەوە بۆ مەسافەیەکی کورت.
- لە پێ کردنی ژێرکەوشی دروستکراو لە قایشی کون کون.
- بەکارهێنانی سابونی پزیشکی لە کاتی شووشتنی پێیەکان.
- بۆنخۆشکردنی گۆرەوییەکان بە گوڵاو لە کاتی سەردانی ماڵەکاندا.
بەو هیوایەی ئەو ڕێنماییانە بووبن بە مایەی سوودمەندبوونتان، لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمان لە بەشی تەندروستی ماڵپەڕی قەڵەم پرێس.
إرسال تعليق