دوا ئامارەکان دەریدەخەن، کە نزیکەی (44%)ـی بەکارهێنەرانی مۆبایل، مۆبایلەکانیان لە نزیك خۆیان دادەنێن لە شوێنی نووستندا، بەڵام بە گوێرەی پێگەی ئەلیکتڕۆنی “فۆکس نیوز”، دانانی مۆبایل لە نزیك شوێنی نووستن، چەندین مەترسی لێدەکەوێتەوە، لەوانە سێ کارەساتی بەدواوەیە:
یەکەم: دانانی مۆبایل لە نزیك شوێنی نووستن دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە
ئەوەش بەهۆی ئەوەی دانانی مۆبایل لە ژێر سەرینی نووستن، بە تایبەت ئەگەر لەو حاڵەتەدا مۆبایلەکە لەسەر شەحن دانرابێت، کە ئەوەیان ئەگەری ئاگرکەوتنەوەکە زیاتر دەکات، ئەگەرچی ڕوودانی ئەو حاڵەتەش دەگمەنە، بەڵام ئەگەر ئاگرکەوتنەوەکە ڕوویدا، پێدەچێت ببێتە هۆی فراوانبوونی ئاگرکەوتنەوەکە و سووتانی هەموو شوێنەکە، ژمارەیەك حاڵەتی لەو جۆرەش ڕوویانداوە.
دووەم: دانانی مۆبایل لە نزیك شوێنی نووستن دەبێتە هۆی خەوزڕان
چونکە مۆبایلەکان بە گشتی و تەلەفزیۆن و ئامێرە تەکنەلۆژییەکان تیشکی شینیان لێوە دەردەچێت، ئەو جۆرە تیشکەش شکست دەهێنێت بە بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی “میلاتۆنین” لە جەستەی مرۆڤ، ئەوەش دەبێتە هۆی خەوزڕان، هەروەکو ناڕێکیش لە کاتژمێری بایۆلۆژی دروستدەکات، بۆیە ئەگەر خەوێکی ئارامت دەتەوێت، پێویستە (لانیکەم) پێش دوو کاتژمێر لە خەوتن، خۆت لەو تیشکە شینە دوور بخەیتەوە، هەروەکو دوا توێژینەوە پزیشکییەکان ئەوەمان پێدەڵێن.
سێیەم: پەیوەندی مۆبایل بە شێرپەنجە
زۆر گرنگە ئەوە بزانی، کە هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی بنەبڕ نییە لەسەر سەلامەتی تەواوی مۆبایلەکان، هەروەکو بەڵگەی یەکلاییکەرەوەش نییە لەسەر ئەوەی زیانیان هەبێت و ببنە هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە، بەڵام چەند توێژینەوەیەك هەن ئاماژەیان بەوە کردووە، کە مۆبایلەکان تیشکە کەهرۆموگناتیسییەکان و شەپۆڵە وردەکانیان لێ دەردەچێت، کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵی 2011 بە سەرچاوەی تووشبوونی منداڵە بچووکەکانی بە شێرپەنجە داناون، بۆیە پێویستە خۆمان بپارێزین، خۆپاراستنیش باشترە لە چارەسەری.

إرسال تعليق