لە پەرتووکی (نوادر القصص) هاتووە، پیاوچاکێك بەناوی “شێخ ئەلعیمرانی” دەگێڕێتەوە، پیاوێك کە خەڵکی شاری سەنعای یەمەنی بوو بەناوی “شێخ ئەحمەد فلێحی”، کە پیاوێکی ئەهلی عیلم و چاکە بوو، وەسێتنامەی خۆی بۆ دوای مردنی نووسی، لە وەسێتنامەکەیدا داوای لە منداڵەکانی کرد بەشێك لە میراتە جێماوەکەی جیا بکەنەوە و مزگەوتێکی بۆ دروستبکەن، ئەو پیاوەش “شێخ ئەحمەد فلێحی” خزمەتکارێکی لەگەڵدا بوو، کە بەردەوام هاوڕێیەتی دەکرد، خزمەتکارەکەش کەسێکی زیرەك و بە ئاگا بوو.
لە شەوێك لە شەوەکاندا، “شێخ ئەحمەد فلێحی” بە ڕێگەدا دەڕۆیشت، تاریکی هەموو دونیای داپۆشیبوو، نزیك بوو هیچ نەبینێت، خزمەتکارەکەشی لە دوای ئەو دەڕۆیشت و چرایەکی لە دەست بوو ڕێگەی بۆ ڕووناك دەکردەوە، “شێخ ئەحمەد فلێحی” ئاوڕی بۆ دواوە دایەوە و بە خزمەتکارەکەی وت: ئەو کەسەی ڕێگا ڕووناك دەکاتەوە، دەبێت لە پێشەوە بێت نەك لە دواوە!، خزمەتکارەکەش پێیوت: (یا شێخ، ئەوە لەسەر مەزهەبی تۆیە!)، “شێخ ئەحمەد فلێحی” بە سەرسوڕمانییەوە وتی: چۆن لەسەر مەزهەبی من؟!، خزمەتکارەکە وتی: ئێمە وتمان لە پێشەوە، تۆ وتت لە دواوە!، ئەوە نییە تۆ وەسێتنامەت بۆ منداڵەکانت نووسیووە لە پاش مردنت لە میراتی جێماوی خۆت مزگەوتێكت بۆ بکەن!، بۆ تا خۆت لە ژیاندا ماوی بە دەستی خۆت نایکەی؟!، تۆ ئەگەر لە ژیانی خۆتدا مزگەوتەکە دروستبکەی، پێش ئەوەی بمریت ڕووناکییەکە دەچێتە گۆڕەکەتەوە!، کەواتە خۆت بازووی لێ هەڵماڵە و چرایەك بۆ دواڕۆژت داگیرسێنە، تۆ بە چی دەزانی لە پاشی مردنتت منداڵەکانت وەسێتنامەکەت جێبەجێ دەکەن؟!.
بۆیە ئەو قسانەی خزمەتکارە ژیرەکە زۆر کاری لە “شێخ ئەحمەد فلێحی” کرد و پێیوت: ڕاست دەکەی، قسەکانت هەموو تەواون، هەر ئەو دەمیش فەرمانی دەرکرد بە بنیاتنانی مزگەوتەکە و هەر بە خۆیشی سەرپەرشتی دروستکردنەکەی کرد تا تەواو بوو و نوێژی تێدا کرد.

إرسال تعليق