گۆڤاری “تەکنەلۆژی ڕیڤیۆ”ـی ئەڵمانی باسی ئەوەیکردووە، لە ئێستادا توێژەران لە زانکۆی “سانتا کاتارینا”ـی بەڕازیلی سەرقاڵی پەرەپێدانی سیستەمێکن، کە ڕێگە دەگرێت لە ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا.
گۆڤارە ئەڵمانییەکە ڕوونیکردووەتەوە، کە بیرۆکەی سیستەمە داهێنراوەکە لەسەر کامێرایەك دەوەستێت، کە لەسەر کورسی شۆفێر دەبەسترێت و ئاگاداری باری شۆفێرەکە دەبێت بۆ مۆبایلەکەی، لەو کاتەی شۆفێر مۆبایلەکەی دەخاتە سەر گوێچکەی، کاری کامێراکەش ئەوە دەبێت فیکەیەکی سەرلێشێواندن و تێکدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان دەردەکات.
ئامانج لە سیستەمە گەشەپێدراوەکەش دابینکردنی سەلامەتی زیاترە بۆ شۆفێران لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، چونکە ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، مەترسی ڕوودانی ڕووداوەکان زیاتر دەکات، هەر بۆیەش لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان دەچێتە خانەی قەدەغەکراوەکانەوە.
ئاژانسی هەواڵەکانی ئەڵمانیاش ئاماژەی کردووە بەوەی، کە تا ئێستا توێژەران وادەیەکیان دیاری نەکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی سیستەمە گەشەپێدراوەکە و بەکارهێنانی لە چوارچێوەی ئامادەکردنە تەکنەلۆژییەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل.

إرسال تعليق