Ads (728x90)

کەڵەشێرێك هێلکە دەکات!
هەمیشە وا بووە و بنچینەیەکی جێگیرە، کە مریشك لە ڕێگەی هێلکە کردنەوە جووجەڵەکانی دابنێت، بەڵام ئەوڕۆ گۆڕانکارییەکی زۆر سەیر دەبینین، چونکە بنچینەکە گۆڕاوە و دەبینین کەڵەشێریش هێلکە دەکات!.

لە دیاردەیەکی سەرسوڕهێنەری لەو جۆرەدا، کەناڵی تەلەفزیۆنی “سما دبی” ڕاپۆرتێکی لەسەر کەڵەشێرێك بڵاو کردەوە، کە خاوەنەکەی کەسێکی ئیماڕاتییە بەناوی “عبد الغني عبد الرحمن”، کە ئەو دڵنیا بووە لەوەی، کە ئەو هێلکەیەی لە قەفەزی کەڵەشێرێكە بینیوویەتی، هی خودی کەڵەشێرێكەیە نەك هی مریشك!.

لە کۆمێنتێکیش لەسەر ئەو دیاردەیە، کەناڵە تەلەفزیۆنییەکە وتەی پزیشکی ڤێتەرنەری “زياد السلطي” گواستەوە، کە ناوبراو لەبارەی ئەو دیاردە سەرسوڕهێنەرەوە ڕای خۆی دەربڕیووە و دەڵێت: ئەوەی ڕوویداوە، لە ئەنجامی شێوان و تێکچوونی جەستەیی کەڵەشێرەکەیە.

پزیشکەکەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە کەڵەشێرەکە کێشەی لە کۆئەندامی زاوزێدا هەیە، بۆیە ئەگەر حاڵەتێکی ئاواش ڕووبدات، ئەوە لە حاڵەتە زۆر دەگمەنەکان دادەنرێت.

إرسال تعليق