Ads (728x90)

بە شێوازە تایبەتەکەی، گوزارشتی لە موسڵمانێتی خۆی کرد
ئەستێرەی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار و یانەی مانچستەرسیتی “یەحیا تۆرێ”، هەڵوێستبەرزییەکی سەرنجڕاکێش دەنوێنێت، ئەوەش لەو کاتەی لەگەڵ هاوڕێکانی دەچوونە ناو یاریگا، لە میانی یاری لووتکەی ئەو هەفتەیەی تیپەکەیان، کە دوێنێ شەو لە چوارچێوەی خولی ئینگلیزی لە بەرامبەر یانەی لیڤەرپوول بەڕێووەچوو.

لە دەستپێکی یارییەکە، ئەستێرە کۆتدیڤوارییەکە بە هاوڕێیەتی کیژۆڵەیەکی باڵاپۆشی موسڵمان هاتە ناویاریگا، ئەوەش لە میانی پێشکەشکردنی یاریزانانی هەردوو تیپ، هەروەکو ئەوە دابێکی هەمیشەییە لە یارییەکانی تۆپی پێ.

ئەو هەڵوێستبەرزییەی “یەحیا تۆرێ” بووە جێگای سەرسامی هەوادارانی پێگە کۆمەڵایەتییەکانی سەر تۆڕی ئینتەرنێت (بە هەموو جۆرەکانییەوە)، کە ئەوپەڕی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەوەی لە “یەحیا تۆرێ”ـیان بینی، دووپاتیشیان لەوە کردەوە، کە ئەو یاریزانە، کە لە چەندین هەڵوێستی دیکەدا موسڵمانبوونی خۆی سەلماندووە، نموونەی یاریزانی موسڵمانی دیندارە لە گەورەترین خولی تۆپی پێی جیهان، کە خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ”ـە، داواشیان لە یاریزانە موسڵمانەکانی دیکە کرد، چاو لە “یەحیا تۆرێ” بکەن و هەڵوێستەکەی ئەو لە خولە جیاوازەکانی دیکەی جیهان دووبارە بکەنەوە.

وێنەی “یەحیا تۆرێ” لەگەڵ کیژۆڵە باڵاپۆشەکە لە کاتی چوونە ناو یاریگای “ئیتیحاد” تایبەت بە یانەی مانچستەرسیتی:

بە شێوازە تایبەتەکەی، گوزارشتی لە موسڵمانێتی خۆی کرد


سەرچاوە/ بەشی ئینگلیزی ماڵپەڕی وەرزشی (گۆڵ)

إرسال تعليق