Ads (728x90)

مەککە، بنیاتنانی بەرزترین دوو مناره لە جیهان
لە مەککەی پیرۆز، دەستدەکرێت بە دانانی بەردی بناغەی بنیاتنانی دوو منارەی نوێ، کە بەرزی هەر منارەیەك 420 مەترە، بەوەش ئەو دوو منارەیە دەبنە بەرزترین دوو مناره لەسەر ئاستی جیهان.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی “مەککە”، بەردی بناغەی یەکێك لەو دوو منارەیە لەلای باکوری خۆرئاوای پرۆژەی فراوانکردنەکە لە نزیك چیای کەعبە دادەنرێت، بەردی بناغەی منارەکەی دیکەش لەلای باکوری خۆرهەڵات لەلای ڕێڕەوی مەڕوە دادەنرێت، ئەو دوو منارەیەش بەو بەرزییە، نیوەی بەرزی تاوەری کاتژمێرەکە پێکدێنێت، کە بە دووەم بەرزترین تاوەر لەسەر ئاستی جیهان دەژمێردرێت لە دوای تاوەری خەلیفە لە دوبەی، کە بەرزییەکەی 817 مەترە، لە کاتێکدا بەرزی تاوەری خەلیفە 828 مەترە.

بناغەی بنیاتنانی دوو منارە تازەکە لە چوارچێوەی پرۆژەی فراوانکردنی حەڕەمی مەککەی پیرۆزدا دێت، کە ماوەیەکە بە بەردەوامی کاری تێدا دەکرێت، بەڵام دروستکردنی دوو منارەیە بەو بەرزیە، بووەتە جێگەی نیگەرانی و ناڕەزایەتی لەلایەن بەشێك لە زانایان و کەسایەتییەکان، کە پێیانوایە ئەوە لە پیرۆزی شوێنەکە کەمدەکاتەوە و کاریگەرییەکی سیاسی ترسناکیشی دەبێت.

إرسال تعليق