منداڵێکی ڕەشتاڵە، کە خەڵکی وڵاتێکی ئەفریقییە، خاوەن دوو چاوی شینە، کۆبوونەوەی هەردوو سیفەتی ڕەشتاڵەیی و چاوشینی وایکردووە ببێتە خاوەن نازناوی جوانترین چاو لە جیهان.
منداڵە ڕەشتاڵەکە خەڵکی وڵاتی تەنزانیایە، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقیا، کە بە کیشوەری ڕەش ناسراوە، ئەو منداڵە ڕەشپێستە هەموو جیهانی سەرسام کردووە، بەهۆی ئەوەی لە پاڵ ڕەشپێستییەکەی، هەردوو چاوەکانیشی شینن، بەوەش توانی نازناوی جوانترین چاو لەسەر ئاستی جیهان لەناو منداڵانی خاوەن چەندین ڕەگەزی جیاواز بەدەستبێنێت، وەکو منداڵە ئەوروپی و لاتینی و ئەمریکییەکان و منداڵانی ئێرانی و مەغریبی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
هەڵکەوتنی ڕەنگی جەستە و چاوەکانی وایکردووە، ئەو منداڵە نەك بە تەنها لە ئێستادا، بەڵکو بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی بە خاوەن جوانترین چاو دابنرێت.
دیاریکردنی ئەو منداڵە ڕەشتاڵە و ڕەشپێستە لە کاتێکدایە، کە تا ئێستاش، مرۆڤایەتی لە سەرتاسەری جیهان بەدەست دیاردەی ڕەگەزپەرستییەوە دەناڵێنێت، بە تایبەتیش کە تا دێت تۆوی ناشیرینکردنی ڕەشپێستەکان لەناو دڵ و دەروونی مرۆڤەکان دەچێندرێت و ئەو پێکهاتەیەی مرۆڤایەتی بە دیار ئەو دیاردە ترسناکەوە گیریان خواردووە، بۆیە دەستنیشانکردنی منداڵێکی ڕەشتاڵە و ڕەشپێست بۆ خەڵات و نازناوی جوانترین چاو لە جیهان، هەنگاوێکی گرینگ دەبێت بۆ کاڵکردنەوەی ئەو دیاردە دزێوەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و توڕدانی بۆ دوورترین ئاقار، کە جارێکی دیکە مرۆڤایەتی پێی نەگاتەوە.

إرسال تعليق