لە ئێستادا مۆبایل بۆتە بەشێکی سەرەکی ژیانی سەردەم، کە ناتوانین ژیانمان بەبێ ئەو ئامرازە گرنگە بەسەر ببەین، تەنانەت بۆ منداڵەکانیش زۆر گرنگە، چونکە دەرفەت دەداتە باوکان پەیوەندی بەردەوامیان هەبێت لەگەڵ منداڵەکانیان، لەو کاتەی لە خوێندنگا یان لە یاریگا و بازاڕ و هەر شوێنێکی دیکە بن.
دەستپێشخەر ئەڵمانیاش “چاودێری منداڵەکەت بکە بزانە چۆن مۆبایلەکەی بەکاردێنێت”، دووپاتی لەوە کردۆتەوە، کە نابێت هەموو منداڵێك مۆبایلی هەبێت، ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە کە تەمەنی 9 ساڵی بە تەمەنی گونجاو دەژمێردرێت بۆ ئەوەی منداڵەکەت مۆبایلی هەبێت، چونکە منداڵ لەو تەمەنەدا تا ئاستی پێویست پێگەییووە لە چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ مۆبایل و پابەندبوون بە ڕێوشوێنەکانی بەکارهێنانی، کە لەگەڵ دایك و باوکی لەسەریان ڕێککەوتووە.
دەستپێشخەرییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە مۆبایلی سادە، نەك جۆری هۆشمەند، ئەوەی تایبەتمەندییەکانی پەیوەندیکردن بە ئینتەرنێت و دانانی پڕۆگرامەکان لەسەری تێدایە، لە سەرەتا بە شتێکی نموونەیی دادەنرێت بۆ منداڵ، هەروەکو پێویستە لەسەر دایکان و باوکان، کە بنەمای دیاریکراو بۆ بەکارهێنانی مۆبایل بۆ منداڵەکەیان دابنێن، بەوەی ڕۆژانە لە کاتژمێرێك زیاتر نەبێت، هەروەکو پێویستیشە لەو کاتەی منداڵ دەچێتە سەر جێگا بۆ خەوتن، مۆبایلەکەی بداتە دایك و باوکی.

إرسال تعليق